ئابووری

بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار شیرینی دابەشكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار شیرینی دابەشكرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بە ئاستێكی بەرچاو بەرزبووەوە، لە بازاڕی دراوەكەی سلێمانیش بەوهۆیەوە شیرینی بەخشرا.

پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بە ئاستێكی بەرچاو بەرزبووەوە و ناجێگیر بوو، تەنها ئەمڕۆ لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا بڕی زیاتر لە چوار هەزار دینار بەهاكەی دابەزی و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 500 مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار لە ماوەیەكی كەمدا، لە بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی شیرینی بەخشرا، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ماوەی نزیكەی سێ مانگ لەلایەك بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار، ئاستەنگی ئابووری بۆ هاوڵاتییانی ناوچەكە دروستبووە.

دابەزینی بەهای دۆلار بۆ نزیكەی 156 هەزار دینار لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەكاتی داخستنی بازاڕ هەر 100 دۆلارێك بە 160 هەزار و 100 دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەكرا.  

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان