کوردستانی
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان ھاوکاری سێ هەزار خێزانی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكان بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و هەژار لەو دۆخەی ئێستا، گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان هاوكاری بەسەر سێ هەزار خێزان دابەشكرد.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایگەیاند " وەک پیشەی ھەمیشەیمان لەم بارودۆخە ناھەموارەشدا دەمانەوێت لەگەڵ گەلەکەی خۆماندابین و بەشێک لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئەستۆی خۆمان بگرین".
باس لەوەشكراوە "لەم چوارچێوەیەدا لە قۆناغی یەكەمدا خۆراک و پێداویستی بۆ سێ هەزار خێزانمان دابین كرد و لە رێگەی تیمەکانی خۆمانەوە دەیگەیەنینە ماڵەکانیان، بێ ئەوەی ھیچ کۆبوونەوەیەک دروست ببێت".
ھەر لەم دەرفەتەدا داوا لە سەرجەم ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.