ئابووری
دابەزینی نرخی دۆلار دەگاتە چ ئاستێک؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023 بانكی ناوهندیی عیراق بڵاویکردەوە، رهزامهندیی فهرمیی دراوە به سێ بانكی ئههلیی عیراق ههریهكهیان بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاورده بكهن، ئەمڕۆش بارێكی 100 ملیۆن دۆلاری گهیشتووهته عیراق، شارەزایەکی دارایی و بانک لەبارەی ئەو بڕیارەوە روونکردنەوە دەدات.
گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەرزی نرخی دۆلار، چونکە لە بانکی ناوەندیی عیراق و بۆرسەی جیهانی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە، بەڵام بەرزی نرخی دۆلار لە بازاڕدا بەهۆی هەندێک بازرگان و خاوەن بانکەوەیە، هەروەها بەشێک لە هاوڵاتییان کارتی بانکییان لە چەند بانکێک کردووە، هەموو ئەم هۆکارانەش بەهۆی لاوازی حکومەتی عیراقەوەیە".
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار گوڵاڵە سدیق وتی "حکومەتی ئەمەریکی هەڕەشەی کردووە و وتویەتی ئەو دۆلارانەی کە لە 2023دا خستوومەتە بازاڕەوە رۆشتووەتە دەرەوەی عیراق بە تایبەت ئەو وڵاتانەی ئابڵوقەی ئەمەریکایان لەسەرە بلۆکی دەکەم، ئێستا ئەو دۆلارەی هاوردە دەکرێت ئەو دۆلارانەیە دەگەڕێنەوە عیراق، بەڵام حکومەت ناوێکی دیکەی لێناوە، بۆیە ئەگەر حکومەت بەهێزبێت و ئیدارە بکات و رێگری لە بازرگانە سیاسییەکان بکات و ئیستغلالی دۆخەکە نەکرێتەوە ئەوا نرخی 100 دۆلار دەبێت 137 هەزار دینار بێت".
س،ر