ئابووری

عیراق ده‌بێته‌ ئه‌ندامی بانكێكی نێوده‌وڵه‌تیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ده‌بێته‌ ئه‌ندامی بانكێكی نێوده‌وڵه‌تیی
مه‌ودا میدیا - 

بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان (EBRD) ئاشكرایكرد، بانكه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی عیراق وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و بانكه‌ كه‌ له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2018ه‌وه‌ داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی وه‌ك ئه‌ندام، پێشكه‌شكردووه‌. 

ئه‌و بانكه‌ ئه‌وروپییه‌ رایگه‌یاند، به‌ ئه‌ندامبوونی عیراق وه‌ك نوێترین ئه‌ندام له‌ بانكی ناوبراو، ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م عیراقدا ده‌كاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی هاوكاریی دارایی و سیاسیی له‌ بانكی ئه‌وروپیی وه‌ربگرێت. 

به‌گوێره‌ی ئاماری بانكی ئه‌وروپیی بۆ گه‌شه‌پێدان، عیراق ده‌بێته‌ 74مین وڵات كه‌ ئه‌ندامن له‌ بانكه‌كه‌دا و به‌وه‌ش ده‌توانێت داوای هاوكاریی دارایی و سیاسیی له‌ بانكه‌كه‌ بكات بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و گه‌شه‌پێدانی بواره‌كانی.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان