گێتی

به‌فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ دوو بارهه‌ڵگر سووته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی غه‌زه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ دوو بارهه‌ڵگر سووته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی غه‌زه‌ ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی دوو بارهه‌ڵگر سووته‌مه‌نی بۆ ناو شاری غه‌زه‌ به‌شێوه‌ی رۆژانه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیی كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

سایتی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودیی بڵاویكرده‌وه‌، ئیسرائیل له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ رۆژانه‌ دوو تانكه‌ر سووته‌مه‌نی بنێردرێت بۆ غه‌زه‌، بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی بكه‌ونه‌كار و په‌تا بڵاونه‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، دانیشتوانی غه‌زه‌ له‌ناچارییدا دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه‌ و بۆ پێداویستیی رۆژانه‌ وه‌ك چێشتلێنان و نانكردن به‌كاریده‌هێنن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی 41 رۆژه‌ سوپای ئیسرائیل رێگه‌ی نه‌داوه‌ هاوكاریی و سووته‌مه‌نیی بگاته‌ ده‌ستی دانیشتوانی غه‌زه‌، سه‌ره‌ڕای هۆشداریی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان