تەندروستی
هەرگیز ئازاری سەر سنگت پشتگوێ مەخە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زۆر کەس رۆژانە تووشی ئازاری سنگی دەبێت، بەڵام گرنگی پێنادات تەنها وا دەزانێت بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا یان گرژبوونی ماسولکەکان تووشی ئەو ئازارە بووە و ئەمەش بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پسپۆڕان پێمان دەدەن رەنگە هەندێک کات ئازاری سنگ هۆكارەكەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی سییەكان بێت یان لە ئەنجامی گرژبوونی ماسولكەكانی سەر سنگەوە بێت.
بەپێی توێژینەوەکان، لە %20 هۆكاری ئازاری دڵ پەیوەندی بە جەڵتەی دڵەوە هەیە، ئەگەر بۆ ماوەی 15 خولەك هەستت بە ئازاری سەر سنگ و هەناسە توندی و سەرگێژ خواردن كرد ئەوە زوو سەردانی پزیشك بكە، چونكە ئەمە ئاماژەیەكی باش نیە پێویستە لە تەندروستیت دڵنیا بیتەوە، هەروەها لە خانماندا هەندێک کات ئاماژەیە بۆ شێرپەنجەی مەمک.