ئابووری
پاش به ئه‌ندامبوون، عیراق ده‌توانێت چ سوودێك له بانكی ئه‌وروپی ببینێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ناوه‌نده سیاسیی و ئابوریی و ره‌سمیی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عیراق پێشوازییه‌كی به‌رچاوی له بریاری بانكی ئه‌وروپا كرد، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی عیراق وه‌ك 74مین ئه‌ندامی ئه‌و بانكه، سه‌باره‌ت به سوودی بانكه‌كه بۆ عیراق و چۆنیه‌نی سوودبینینی عیراق له‌و بانكه مشت‌ومڕێك وروژێنراوه و به‌رپرسێكی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ڵامی دایه‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا روونیكرده‌وه، به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، به‌رهه‌می هه‌وڵێكی به‌رچاو و به‌رده‌وامیی دبلۆماتیی و راوێژكردنی تۆكمه‌ی دبلۆماتیی ئابوریی عیراقییه كه ماوه‌یه‌كی خایاندووه و له ئه‌نجامدا عیراق وه‌ك ئه‌ندامی 74مینی ئه‌و بانكه وه‌رگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌ئه‌ندامبوونی عیراق له بانكی ئه‌وروپی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، ده‌رگا بۆ عیراق ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی له‌بواری گه‌شه‌پێدانی ئابوریی جێبه‌جێ بكات، كه تێیدا بانكی ئه‌وروپی ده‌توانێـت جڵه‌وی گه‌شه‌دان به‌لایه‌نه گرنگه‌كانی ژێرخانی ئابوری عیراق به‌ده‌سته‌وه بگرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی وتیشی " بانكی ئه‌وروپی بانكێكی بواری گه‌شه‌پێدانه و فره لایه‌نه، وه‌به‌رهێنان وه‌ك هاوكاریی بنیاتنانی ئابوری بازاڕ به‌كارده‌هێنێت، ساڵی 1991 دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا له وڵاتانی راگوزه‌ری ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات كاری ده‌كرد، كه له ئابوری مه‌ركه‌زیه‌وه بۆ ئابوری بازاڕ گۆڕا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بانكی ئه‌وروپی كار ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له 38 وڵاتی باشور و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌راست و ئه‌وروپای ناوه‌راست و رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند، پشتگیریی دارایی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره و بچوك ده‌كات له چه‌ند كه‌رتێكی جیاوازدا.
وتی " به‌مجۆره بانكی ئه‌وروپا خزمه‌ت به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌كات كه ژماره‌یان 74 ئه‌ندامه له پێنج كیشوه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، به ئه‌ندامبوونی عیراق له‌و بانكه‌دا، ده‌بێته هاوبه‌شیه‌كی راسته‌قینه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیژیی له عیراقدا، وه به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و باشوری جیهان به ئه‌وروپاوه له‌لایه‌ك و به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا و عیراق و باشوری جیهان له‌لایه‌كی تره‌وه.