کوردستانی
بەشێک لە دەرچووان داوای دامەزراندن دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لە دەرچووانی خۆپاراستنی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا کە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە داوای دامەزراندن دەکەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لە رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە راگەیاندراوێکدا پسپۆڕانی خۆپاراستنی تەندروستی رایانگەیاندووە "ئێمە وە پسپۆڕانی خۆپاراستن لە پارێزگانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و راپەڕین کە ژمارەمان 250 دەرچووی تەندروستی کۆمەڵگەیە، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هەستیاری دۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە هەموو جیهان تووشی بەڵایەکی گەورەی دژی تەندروستی بووەتەوە کە کۆرۆنایە و باشترین چەکی دژی ڤایرۆسەکە خۆپارێزییە، دەمانەوێت بێینە ناو کایەی خزمەتکردن بە هاونیشتیمانیانی خۆمان و بەشداربین لە جەنگەی دژی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە "داواکارین لە بەڕێزتان رێگەمان پێبدەن وەک شارەزاترین کەس لە بوارەکە کە پسپۆڕی خۆپارێزییە، بێنە سەر هێڵ و هاوکار بن لەگەڵمان بۆ ئەوەی دەست بەکارکردن بکەین لە بواری هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەکان".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئێمە ماوەی 4 ساڵە دەرچووین لە کۆلیژ، بەڵام گرنگی بە تواناکانمان نەدراوە و دانەمەزراوین، داواکارین لەم دۆخەی ئێستادا ئێمە وەک دەرچووانی خۆپارێزی بهێنە نێو جەنگەوە، دابمەزرێندرێین و رۆڵمان پێبدرێت کە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی پێکەوە سەرکەوتووانە و بە کەمترین زیانی گیانی ئەم دۆخە تێپەڕێنین".