کوردستانی
ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، له ئێستادا له باکووری هەولێر و پارێزگای دهۆک باران و هەورەبروسکە بەردەوامیی هەیە لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی لافاو له چەم و دۆڵەکان و ناوچە نزماییەکان.

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر، ئه‌گه‌ری لافاو له چه‌م و دۆڵه‌كان هه‌یه و له ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو کەرکوک له ئێستا بە دواوە واتە لە ماوەی ئەم دوو کاتژمێرە تا نیوەشەو ناوبەناو هەورەبروسکەو تاوەباران لە چەند شوێنێکی جیاوازی گەرمیان دەستپێدەکات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە کاتەکانی نێوان دوای نیوەی شه‌و (ئەمشەو) تاوەکو ئێوارەی سبەینێ دووشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە هەیە، لە کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە له چەم و دۆڵەکان و لە سبەینێ کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کەشناسیی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییدا كه لە دوای سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە بارانێکی زۆر خێرا هەرێم دەگرێتەوە و پێویسته هاوڵاتیان بچنەوە ماڵەکانیان.