کوردستانی

هۆشدارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتییانی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتییانی هەولێر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی دیکەیان بینی دەستکاری نەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند "بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆر و بەخوڕەوە ئەگەری هاتنەخوارەوە یان غلۆربوونەوەی مین بۆ سەر رێگەکان و بۆ ناو ئاوەدانی زۆرە و ساڵانە بەهۆی بارانبارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و مەترسی زۆر بۆسەر گیانی هاونیشتیمانیان دروستدەکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر کەسێک مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی بینی دەستکاری نەکات و پەیوەندی بە ژمارە 182ی هێلی گەرمی دەزگای مین بکات، تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ گەیشتنە شوێنەکە و چارەسەر و لابردنی مەترسی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan