کوردستانی
مەسرور بارزانی: ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا داوا لە هەموو هاوڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەكات پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بن.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا داوا لە هەموو هاوڵاتییان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەكات پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بن.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە "داوا لە هەموو هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بن بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و گرتنەبەری هەموو رێکارە پێویستەکان لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە، بەداخەوە هێشتا لەلایەن هەندێک کەسەوە سەرپێچیکردن بەردەوامە و بەو رەفتارەشیان نەک هەر ژیانی خۆیان بەڵکو ژیانی کەسوکاریان و سەرجەم خەلکی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەداخەوە ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە وەک پێویست هاوکاریی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ناکرێت و رێکارەکان لە لایەن ژمارەیەک خەلکەوە جێبەجێ ناکرێن و پێشێلکاریش لە خالە سنووریەکان بەردەوامە، هەروەها هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت ئەوە ناهێنێت ژیانی خۆتان و خەلکیش بخەنە مەترسییەوە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم دامودەزگاکانی پەیوەندیداری حکومەت رێکاری توندتر بەرامبەر بە سەرپێچیکاران بگرنەبەر و ئەوانەی یاری بە ژیانی خەلک دەکەن ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هیوادارم هاووڵاتیانی خۆشەویستیش مەترسیی ئەو پەتایە زیاتر بە جددی وەرگرن. ئەوەی لەسەر حكومەت بووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێویستە هەموومان هاوکاری یەکتر بین، رۆڵی حکومەت و هاووڵاتیان لەم دۆخەدا تەواوکەری یەکترە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "هیوادارم هاووڵاتیانی خۆشەویستیش مەترسیی ئەو پەتایە زیاتر بە جددی وەرگرن. ئەوەی لەسەر حكومەت بووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێویستە هەموومان هاوکاری یەکتر بین، رۆڵی حکومەت و هاووڵاتیان لەم دۆخەدا تەواوکەری یەکترە".
باسی لەوەشکردووە "توانای سیستەمی تەندروستیی هەرێم سنووردارە و لە کاتی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە کێشەکان زیاتر دەبن و ئەو کاتیش گلەیی فریای کەس ناکەوێت. هەر بەهەندوەرنەگرتن یان کەمتەرخەمییەک دەتوانێت ئەنجامی کارەساتباری هەبێت. لەسەر هەموو کەس و لایەنێک پێویستە واز لە بەرژەوەندیی تایبەت بهێنن و خەمی گشتیی خەلکی کوردستان بکەن بە خەمی خۆیان، چونکە کەس لە ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە بەدەر نابێت".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە "تکا لە هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەکەم بە هەستێکی بەرپرسیارانە ڕینماییەکان ڕەچاو بکەن و ژیانی خۆیان و کەسوکاریان و هاونیشتمانیان بپارێزن، تکاتان لێدەکەم لەم ماوە دیاریکراوەدا لەماڵەوە بمێننەوە و کەمترین پەیوەندیی و هاتووچۆتان هەبێت، هەروەها سوپاسی خۆراگریی زۆرینەی خەلکی کوردستان دەکەم و سوپاس و پێزانینم ئاراستەی تیمە تەندروستییەکان و ئەو پزیشک و پەرستارانە دەکەم کە لە هێلی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەن. سوپاسی هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی شارەوانی و کارەبا و هەموو دەزگا خزمەتگوزارییەکان دەکەم کە شەو و رۆژ لە پاراستنی خەلک و جێبەجێکردنی رێنماییەکان بەردەوامن".