کوردستانی
سامانە سروشتییەكان: چاوەڕوانی گەیشتنی نەوتین لە بەغداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانن بەغدا نەوتی سپی بنێرێت وتا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی نەگەیشتووەتە دەستیان.
لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لە چاوەڕوانیی ناردنی نەوتی سپی حكومەتی عیراقدان و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نووسراوی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ ئەوەی کە وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەباشییان دەربڕیوە بۆ ناردنی ئەو بڕە نەوتە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندووە، لە هەمانكاتدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەرێگەی هەوڵەکانی و بە نرخی پاڵپشتیکراو توانیویەتی تاکو ئێستا زیاتر لە (116,209) ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بكات و بەسەر (581) هەزار خێزان دابەشیکردووە.
ژ.ع