کوردستانی
ئایا مامۆستایانی ناڕازی هه‌رێم مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان له به‌غدا وه‌رگرتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بڕیاره رۆژی 26ی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا و به‌وته‌ی خۆیان، له‌وێوه فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستبكه‌ن و میدیای ناوخۆیی و جیهان له داواكارییه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا ناونوسین له شاره‌كانی (سلێمانی ، دوکان ،پیرەمەگروون ، بازیان ، شارباژێر ، قەرەداخ ، عەربەت ) ده‌ستیپێكردووه.

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی مامۆستایانی نارازی بۆ چوونه به‌غدا سه‌رێهه‌ڵداوه، ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌غدا رێگه ده‌دات خۆپیشانده‌رانی كورد له گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندان بكه‌ن؟ یاخود خۆپیشانده‌رانی هه‌رێم كه پێكدێن له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی، داوای مۆڵه‌تی ره‌سمیی خۆپیشاندانیان له لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا كردووه، سه‌باره‌ت به‌ئه‌و پرسیارانه، مامۆستایه‌كی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ چوونه به‌غدا وه‌ڵامیدایه‌وه.
رێبوار مه‌جید، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاریی و ناونوسین بۆ چوونی مامۆستایان بۆ به‌غدا بۆ مه‌ودا میدیای روونكرده‌وه، ئه‌وان ئاگاداری دۆخی سیاسیی و ئه‌منیی به‌غدا له‌ئێستادا، ئاگادارن له‌وه‌ی كه دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی له په‌رله‌مانی عیراق كێشه‌ی دروستكردووه و به‌و هۆیه‌وه لافیته‌كانی له‌ناو شاری ده‌دڕرێت و ململانێ هه‌یه، به‌ڵام مامۆستایان رێوشوێنی خۆیان گرتووه‌ته‌به‌ر و كاریان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كردووه.
به‌وته‌ی مامۆستا رێبوار مه‌جید، پرسیاریان كردووه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا، مۆڵه‌تی ناوێت و ئه‌وان ئاگاداری دۆسیه‌ی مامۆستایانن، جگه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عیراق هاوكاریی كردوون و كاری خۆپیشاندان له به‌غدا بۆ رێكخستوون و هاوكات گروپی ناسراو به تشرینیه‌كان هاوكاریی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمیی مامۆستایانی نارازی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه "سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو، ئاگاداردەکەین، لەسەر پێشنیازی زۆرێک لە دڵسۆزان، کە داوای گۆڕینی میکانیزمی چالاکییەکانیان دەکرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 26/ 11/ 2023 چالاکییەکانمان دەبەینە بەغدای پایتەخت، لە مەیدانی (تەحریر)ەوە پەیامەکانمان ئاراستەی دەسەڵاتداران و میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان دەکەین".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی نارازی داوای له مامۆستایانی نارازی كردووه، به‌مەبەستی چوون بۆ به‌غدا، هەر كه‌سێك ده‌وێت بەشداربێت لەو چالاکییەدا، با لە ڕێی نوێنەرەکانیان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکاندا، خۆی ناونووس بکات.
مامۆستایانی نارازی به‌شداری خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌كرد و بایكۆتیان كرد، وه‌ك نیگه‌رانییه‌ك به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی مووچه، له‌ئێستاشدا پێدانی مووچه‌ی چه‌ند مانگێكیان كردووه‌ته مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خوێندنگاكان و ده‌ستكردنه‌وه به خوێندن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له‌په‌یامێكدا داوای كرد، به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی راشكاو له‌نێوان حكومه‌ت و مامۆستایانی ناڕازیدا ئه‌نجامبدرێت، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن.