کوردستانی

زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك: ساڵێك تێپه‌ڕیوه‌ و هیچمان بۆ نه‌كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك: ساڵێك تێپه‌ڕیوه‌ و هیچمان بۆ نه‌كراوه‌
مه‌ودا میدیا- 

زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌ی غاز له‌ شاری دهۆك كه‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2022 روویدا، رایانگه‌یاند تا ئێستا یاسا هیچ هه‌نگاوێكی له‌ دۆسیه‌كه‌دا نه‌ناوه‌. 

له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ له‌ شاری دهۆك، زیانلێكه‌وتووان ره‌خنه‌یان گرت له‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه‌، قه‌ره‌بوونه‌كراونه‌ته‌وه‌ و كۆمپانیای به‌رپرسیش به‌رده‌وامه‌ له‌كاری خۆی و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌، له‌كاتێكدا رووداوه‌كه‌ 7 كه‌س تیایدا گیانیانله‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 40 كه‌سی تریش برینداربوون. 

شه‌وی 21ی تشرینی دووه‌می 2022، كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌ك دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ماڵی حاجی مه‌زهه‌ر له‌سلێمانی، له‌ شاری دهۆك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی غاز له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا روویدا.
Qaiwan
Qaiwan