کوردستانی
لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 500 سەرپێچی تۆمار کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئیدارەی راپەڕین بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و رێگریکردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەکردنی هاتووچۆ راگەیاندرا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕینیش سوپاسی ئەو هاولاتییانە دەکات کە پابەندی رێنماییەکانن.
خۆشناو حەسەن، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی یەکەمی قەدەغەکردنی هاتووچۆ نزیکەی 250 بەڵگەنامە و مۆڵەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە شۆفێران وەرگیراوە، هەروەها لە رۆژی دووەم نزیکەی 181 بەڵگەنامە لە هاوڵاتییان وەرگیراوە و لە رۆژی سێیەمیشدا تاوەکو نیوەڕۆکەی نزیکەی 100 بەڵگەنامە وەرگیراوە"
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە پابەندی رێنماییەکان و بەدەم ئاگادارییەکانمانەوە دێن، هەروەها لێپێچینەوە لەگەل ئەو شۆفێرانە دەکەین کە سەرپێچی دەکەن".
لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئیدارەی راپەڕین وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتووچۆی وتی "بۆ درێژکردنەوەی کاتی قەدەغەی هاتووچۆ چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین".