کوردستانی
هەولێر.. دانیشتوانی کۆمەڵگەیەک کەرەنتینە کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دانیشتوانی كۆمەڵگەی سێبیران لە سنووری هەولێر كەرەنتینە دەكرێن و پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام دەدرێت.
بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی دانیشتوانی كۆمەڵگەی سێبیران لە سنووری هەولێر كەرەنتینە دەكرێن و پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دانیشتوانی كۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە قەزای خەباتی نزیك شاری هەولێر لەماڵەكانی خۆیان كەرەنتین دەكرێن و لەلایەن تیمەكانی تەندروستی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دوای ئەوە دێت دانیشتویەكی كۆمەڵگەی سێبیران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.