زوڵفان غەریب
گۆڕانكارییەكانی سەردەم و كاردانەوەی لەسەر بزووتنەوەی ژنان
بەدرێژایی مێژووی 200 ساڵەی، بزووتنەوەی ژنان لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی جیهاندا ژینگەی كاركردن و خەبات لەپێناوی بەدیهێنانی ماف و داخوازییەكانی ژنان رەنگدانەوەی راستەوخۆی هەبووە، بەڵام لە ژینگەی رۆژئاوا بۆ رۆژهەڵات پێوەرەكان جیاوازیی ئێجگار گەورەیان هەیە، ئەوەی جێگای تێڕامانە دەمەوێت لەئێستادا ئاماژەی پێبدەم گۆڕانكارییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانە، ئایا دەبێت ئیتر بزووتنەوەی فێمێنیستی بەرەو كوێ بڕوات؟ ئەمەش دەكەوێتە سەر ئەوەی تا چەند رەوتی تووندڕەوی قبووڵ دەكرێت و دەسەڵات دەگرێتەدەست.
بۆ نموونە لە ئەفغانستان ژنان بۆ سەدەیەك خەباتیان بەرەو پاشەكشەكردن رۆیشتووە، چونكە دەنگە ئازادەكان خرانە ناو قەفەزێك و لە ژینگە و چوارچێوەی ماڵەوەدا بەندكران، كە ئەوەش وەڵامی دەسەڵاتداران بوو بۆیان و كوشتنیشیان بوو بە رووداوی رۆژانە و زانست و زانیاریشیان لێ قەدەغەكرا.
ئەو رووداوانە لە هەر چوار پارچەی كوردستانیش هەریەكە و بە شێوازی خۆی جیهانی خستەسەر شەقام و ئیدانەی رەوتی تووندڕەوی كرد، لەلایەكی تریشەوە تاریكپەرستانی خستەناو چوارچێوەی عەقیدەی كۆنەپەرستی و بە كەمگرتنەوە باهۆزی پرسی مێینە و بزووتنەوەكانی ژنان لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی كوردستان كارێكی وایكرد كە ژنان توانیان بزووتنەوەی خەباتگێڕانەی خۆیان بۆ قۆناغێكی پرشنگدار بگوازنەوە.
لە باشووری كوردستانیش كچان و ژنانی ئێزدی توانیان لە جیهاندا خۆیان بسەلمێنن و بوونیان بە كۆیلە و كەنیزەك رەتبكەنەوە و خۆیان رادەستی ئیرادەی تووندڕەوی نەكەن، لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش ژنان توانیان قارەمانانە شۆڕشێك بەرپابكەن و هەر خۆشیان سەرمەشقی ئازایەتی و قارەمانێتی ئەو شۆڕشەبن و جیهان بخەنە سەر شەقام و ئەو گوتەیەی كە دەڵێت (شێر كە لە لانە هاتەدەر چی نێر بێ چی مێ) بكەن بە واقیع و لەو میانەیەشدا چەندین قوربانی وەكو ژینا ئەمینی پێشكەشی رەوتی ئازادیخوازی و داواكردنی مافە رەواكانی ژنان پێشكەش بكەن.
گۆڕانكارییەكانی سەردەم و هەڵكردنی باهۆزی دیموكراتی و مافەكانی مرۆڤ و ئاشتیخوازی رێگە خۆشكەربوون بۆ پەرەسەندنی بزووتنەوەی هەقخوازانەی ژنان لە هەموو دنیادا و لە رۆژهەڵاتی دوور و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستانیشدا پێگەیەكی پتەو و بەهێزیان بۆ خۆیان دامەزراند و بۆ چەندین هەنگاوی چەسپیوو بزووتنەوەی فێمێنیستیان بردە پێش.
خ.غ