کوردستانی
بەلەمێک و دەیان تۆڕی ماسی دەستیان بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوكان رایدەگەیەنێت، چاودێری ووردی دەریاچەی دوکان دەکەن و مەفرەزەکانیان توانیویانە دەست بگرن بەسەر چەند پارچە تۆڕ و بەلەمێکی راوکردندا.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە هاتووە "بەشی پۆلیسی دارستان ژینگەی دوکان لەگەڵ بنکەی پۆلیسی داستان و ژینگەی خدران توانیویانە دەست بگرن بەسەر46 تۆڕی راوی ماسیدا کەلەدەریاچەکەدا بوون لەسنوری دوکان و گوندەکانی تۆربەو پەڵکۆو خۆشاو لەگەڵ یەك یەک بەلەم".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام مەفرەزەیان دەبێت و لێپێچینەوە لەگەڵ هەر کەسێکدا دەکەن کە لەکاتی راگرتنی ڕاوی ماسی و وەرزی گەرا دانان راوی ماسی بکات".