گێتی

عیراق هۆشدارییدا ئه‌گه‌ر دوای ئاگربه‌ست شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هۆشدارییدا ئه‌گه‌ر دوای ئاگربه‌ست شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی تر درێژكراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش داواده‌كات ئاگربه‌سته‌كه‌ هه‌میشه‌یی بێت، عیراقیش هۆشدارییده‌دات له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌. 

فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ده‌ستپێبكاته‌وه‌ له‌ غه‌زه‌، دوور نییه‌ ململانێیه‌كی هه‌رێمیی سه‌رهه‌ڵبدات. 

هۆشدارییدانی عیراق له‌كاتێكدایه‌، به‌رپرسانی سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، پلانی قۆناغی داهاتووی شه‌ڕی غه‌زه‌یان داناوه‌ و ئاژانسی دویچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانییش بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئاگربه‌ستدا، ترس به‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌زه‌دا زاڵبووه‌. 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان