کوردستانی
داوا دەكرێت وەزارەتی تەندروستی عیراق پشكی هەرێمی كوردستان بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای كردووە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەو هاوكارییانەی لە بواری تەندروستی وەریدەگرێت پشكی هەرێمی كوردستان بنێرن.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە نوسراوێكدا دەڵێت "داوامان لە وەزارەتی تەندروستی عیراق كردووە، ئەو بڕە هاوكارییەی لە بواری تەندروستی كە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و وڵاتان وەریدەگرێت پشكی هەرێمی كوردستانیش بنێرن".
باسی لەوەشكردووە "پێویستە لە ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان رەچاوی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم بكرێت، ئەوەش لە پێناو خۆپارێزی و بڵاونەبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا".