گێتی

غه‌زه‌ .. له‌ 53یه‌مین رۆژی شه‌ڕدا ته‌ئكید له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌زه‌ .. له‌ 53یه‌مین رۆژی شه‌ڕدا ته‌ئكید له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 53 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیلدا تێپه‌ڕی و چه‌ند وڵاتێكی خاوه‌ن كاریگه‌ریی ناوچه‌یی و جیهانیی داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیوای خواست ئاگربه‌ست له‌و چه‌ند رۆژه‌دا كۆتایی نه‌یه‌ت و ماوه‌كه‌ی نه‌ك دوو رۆژ به‌ڵكو زیاتر درێژبكرێته‌وه‌ و پێشوازییشی كرد له‌ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و داوایكرد ته‌واوی دیله‌كان ئازادبكرێن، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناتۆ پێشوازی له‌ باسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌ست كرد.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه‌ مه‌ترسیی مه‌رگ له‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌زه‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا كه‌ سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین رایانگه‌یاندووه‌، تا ئێستا 15 هه‌زار كه‌س كوژراون.

هاوكات تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكیی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ شه‌قامه‌كانی غه‌زه‌دا به‌ عه‌ره‌بانه‌ ته‌رم كۆده‌كرێته‌وه‌ و به‌ گوێدرێژ  ده‌گوازرێته‌وه‌ و ئاگربه‌ست ده‌رفه‌تی ره‌خساندووه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی قه‌باره‌ی زیانه‌كان له‌ غه‌زه‌. 

هاوكات حه‌مه‌د بن جاسم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، شه‌ڕی غه‌زه‌ ده‌ریخست كه‌ هیچ ململانێیه‌ك به‌ هێزی سه‌ربازیی كۆتایی نایه‌ت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان