کوردستانی

خامنەیی: ئەمریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای دروستكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خامنەیی: ئەمریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای دروستكردووە
مەودا میدیا-

ڕێبەری باڵای ئێران له وتارێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ هاوڵاتیان ئێران لە تەلەفزیۆنەوە داویەتی داوای كردووە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن و ئەمریكاشی بە دروستكردنی ڤایرۆسەكە تۆمەتبار كرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند " دزێوترین دوژمنی ئێمە ئەمریکایە، هەڵبەت دوژمنمان زۆرە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی درۆزن, بی ئابڕوو و لاتن و زاڵم و تیرۆریستیشن و ئەمڕۆ لە بەرانبەر ئێمەدان".

باسی لەوەشكردووە " دەبێ لە بەرانبەر ئەم دوژمنەدا خۆڕاگر بین و پێوشوێنی ئامانجەکانی خۆمان بگرین و خۆمان بەهێز بکەینەوە و پشت بە هزر و توانایی گەنحانی ناوخۆ ببەستین".

ئەوەشی خستەڕوو "رەتی دەكەینەوە ئەمریكا لە رووی دەرمانەوە هاوكاری ئێران بكات، ئەمە قسەیەکی سەرسووڕهێنەرە ئەوان خۆیا کەمی دەوا و دەرمانیان هەیە و  خۆیان تۆمەتبارن بەوەی کە ئەو ڤایرۆسەیان دروست کردووە کەوا بێت هیچ متمانەیەک بە ئەوان و دەرمانیان نییە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان