تەندروستی
پزیشکێک سەبارەت بە دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید 19" روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دکتۆر بەیاد جەزا، بۆرد"دکتۆرا" لە نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە سەبارەت بە ئەو دوو دەرمانەی (HYDROXYCHLOROQUINE & AZITHROMYCIN) کە دەوترێت بۆ چارەسەری کۆڤید 19 بەکاردێن لەرێگەی مەودا میدیاوە روونکردنەوە دەدات دەڵێت "ئەو دوو دەرمانە هیچیان دژە ڤایرۆس نین یەکەمیان دژە مەلاریایە و دووەمیان دژە بەکتریایە، وە تەنها دەبێت دکتۆر بۆت بنوسێت و هیچیشیان بێ کاریگەری نین".
ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو دوو دەرمانە زیاتر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دوای نەخۆشیەکانە، کە بۆ نەخۆشیەکانی پەتا و هەڵامەت دەنوسرێن لەوانە بۆ نمونە ئیلتیهابی سنگ، هەروەها بەکارهێنانی ئەو دوو دەرمانە پێکەوە دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی QT interval لە ECG کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی لەناکاوی نەخۆشەکە".
دکتۆر بەیاد جەزا وتی "خۆشبەختانە هەردوو دەرمانەکە لەلایەن شەریکەی پایۆنیری سلێمانی دروست دەکرێت".
وتیشی "هەروەک دوێنێ بەڕێز بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند کە کۆرۆنا زۆر نزیکە لێمانەوە بەس ئەوە ماوە بێتە ماڵەکانمانەوە، تکایە لەماڵەکانتانا دانیشن و قەرەباڵغی دروست مەکەن، چونکە ئەم شەڕە تەنها بە حوکمەت و پزیشکان ناکرێت، دڵنیابن کارەساتێ دڵتەزێن لە پێشمانە".