کوردستانی
ئاگادارییەك بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی داوا لە كەسوكاری شەهیدان دەكات پابەندی مەرج و رێنماییە خۆپارێزییەكان بن و نەچنە دەرەوە لە پێناو بڵاونەبوونەوەی كۆرۆنا.
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی رایگەیاند " وەك ئاشكرایە لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ لەپاش بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ زۆر دڵسۆزانە تێدەكۆشن بۆ سەلامەتی گیانی هەمووان،بەڵام بەداخەوە لەلایەن ژمارەیەك خەلكەوە پابەندبوون بە ڕێنماییەكان وەك پێویست نەبووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "داوا لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و سەرجەم فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەم،كە پابەندی رێنماییەكانی هەردوو وەزارەتی تەندرووستی و ناوخۆ بن بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بگیرێت".