گێتی
دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل نزیكبووه‌ته‌وه له دوو مانگ و هێشتا به‌رده‌وامیی هه‌یه، ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی قورس له باشووری غه‌زه‌دا هه‌یه و هۆشدارییدراوه له‌وه‌ی كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن فه‌ڵه‌ستینیی مه‌ترسییان له‌سه‌ره و نوسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیی دۆستی ئیسرائیل جارێكی تر هۆشدارییدا به ئیسرائیل و به‌چوونه ناو غه‌زه، بڕیار له‌سه‌ر مه‌رگی خۆی ده‌دات.
تۆماس فریدمان، نوسه‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكیی، ناسراو به دۆست و لایه‌نگریی ئیسرائیل، له وتارێكدا جارێكی‌تر ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، نابێت ئیسرائیل بچێته ناو شاری غه‌زه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی له‌و جۆره بدات، ئه‌وا بریاری له‌ناوبردنی خۆی ده‌دات. فریدمان له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕیشدا ئیسرائیلی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی بیر له‌چوونه ناو غه‌زه نه‌كاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی دۆخێك ده‌بێت، كه كه‌س ئیره‌یی پێنابات و په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه و له‌به‌رده‌وامی شه‌ڕدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریی، له‌ماوه‌ی 24كاتژمێردا 23 كۆمه‌ڵكوژیی له غه‌زه له‌سه‌رده‌ستی ئیسرائیل روویداوه و تێیاندا 316 كه‌س كوژراون و هاوكات نه‌خۆشیی جۆراوجۆر له شاره‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و ئاماری ته‌ندرووستی ره‌سمیی فه‌ڵه‌ستینیش ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا 15500 كه‌س كوژراون.
هاوكات سوپای به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، سه‌ربازه‌كانی به‌ریتانیا چارۆكه و كامێرای چاودێریی له ئاسمانی شاری غه‌زه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی زانین و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و بارمتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه حه‌ماس حه‌شاریداون.
هه‌ر سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سه‌ر غه‌زه، جۆن كێربی، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی كۆشكی سپی له‌وه‌ڵامی پرسیاری كه‌ناڵی NBC دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی كۆمه‌ڵكورییه‌وه له غه‌زه، بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌زه، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دیمه‌شق مه‌ترسیی خۆی پیشانداوه له‌ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ به‌ره‌و سوریا و لوبنان.
له‌سه‌ر هاوكاریی بۆ دانیشتوانی غه‌زه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌سته‌وه، دوو بارهه‌ڵگری هاوكاریی چوونه ناو شاره‌كه‌وه كه هاوكارییان هه‌ڵگرتبوو، هاوكات مانگی سووری توركیی، بڕی 17 ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر دانیشتوانی غه‌زه‌دا دابه‌شكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، هێرش و دوژمنكاریی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌زه، له‌رووی خوێنڕێژیی و دڕنده‌ییه‌وه بێوێنه‌یه، له‌كاتێكدا ئیسرائیل داوای له دانیشتوانی باشووری غه‌زه كردووه ناوچه‌كان چۆڵ بكه‌ن كه دانیشتوانی باكووری غه‌زه تێیدا ئاواره‌ن و نیشته‌جێن، له‌كاتێكدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئیسرائیل هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له غه‌زه ده‌گوزه‌رێت، كۆمه‌ڵكوژییه.
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئاگربه‌ست، قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد، له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستپێبكاته‌وه و ئاگربه‌ست جارێكی تر رابگه‌یه‌نرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ته‌حه‌دای قورس له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كاندایه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا غه‌زه زیانی 700 ملیۆن دۆلاری پێگه‌یشتووه و راپۆرتی رۆژنامه‌ی نیویۆرك ده‌یلی نیوزی ئه‌مه‌ریكییش ده‌ڵێت: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه تێچوونێكی زۆر و قورسی ده‌وێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانی، ئه‌وا چالاكیی سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رفراوان ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵوێسته‌كان، كیری جیمس، راپه‌ری فه‌ره‌نسیی به‌شیعرێك ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی كرد بۆسه‌ر غه‌زه و وتی: خۆر له غه‌زه ئاوابوو، نه‌خۆشخانه‌كان كران به گۆڕستان، ده‌مه‌وێت بزانم ئاماری نه‌دۆزراوه‌كان چه‌ندن؟ له‌كاتێكدا جیهان به‌روویاندا بێده‌نگه.