گێتی
غه‌زه: نزیكه‌ی 100 هه‌زار باڵه‌خانه زیانیان پێگه‌یشتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
نزیكه‌ی دوو مانگه شه‌ڕ له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل‌دا ده‌ستیپێكردووه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌دان هه‌زار باڵه‌خانه له شاری غه‌زه‌دا زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی به‌ریتانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی وێنه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه ده‌ركه‌وتووه، نزیكه‌ی 98 هه‌زار باڵه‌خانه له‌ناو شاری غه‌زه‌دا زیانیان پێگه‌یشتووه و وێنه‌ی باڵه‌خانه زیانلێكه‌وتووه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی پێش ئاگربه‌ستیی یه‌ك هه‌فته‌یی.
له راپۆرتیدا بی بی سیدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه هه‌ندێك له وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد روونیده‌كه‌نه‌وه، زۆر له باڵه‌خانه‌كانی ناو شاری غه‌زه به‌ته‌واوی وێرانبوون و بوون به خاك و خۆڵ.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا ئێستا غه‌زه زیانی 700 ملیۆن دۆلاری پێگه‌یشتووه و راپۆرتی رۆژنامه‌ی نیویۆرك ده‌یلی نیوزی ئهمهریكییش ده‌ڵێت: ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌زه تێچوونێكی زۆر و قورسی ده‌وێت.