گێتی

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی: نه‌خۆشی له‌ناو سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیلدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلیی: نه‌خۆشی له‌ناو سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیلدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ دوو مانگ، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌ قۆناغی داهاتوودا ده‌چێته‌ ناو شه‌ڕێكی قورسه‌وه‌ و تا كۆنترۆڵكردنی شاری غه‌زه‌ و كۆتاییهێنان به‌ حه‌ماس، شه‌ڕ ناگرێت، له‌كاتێكدا ئاشكرابووه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌ناو سوپای ئیسرائیلدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرانۆتی ئیسرائیلیی، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕدا، 18 سه‌ربازی ئیسرائیلیی گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ تووشی نه‌خۆشی گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ و سكچوون بوون، كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنی خواردنه‌وه‌ بووبێت، چونكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ و سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیلی تووشی نه‌خۆشی كردووه‌، ناوی شیگیلایه‌ و له‌ خواردندا هه‌یه‌. 

رۆژنامه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه‌ خواردنی دابینكراو و به‌خشراو به‌ سوپای ئیسرائیل بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌نێردرێت و به‌هۆی دڵپاكییه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و وا دیاره‌ ئه‌و خواردنانه‌ به‌ خراپی هه‌ڵگیراون چونكه‌ ڤایرۆسه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌ یان له‌ رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ماوه‌ی دوو مانگه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاندووه‌، خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ شه‌ڕێكی درێژمه‌ودا. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان