گێتی
ئیسرائیل گه‌شتی 80 وڵاتی له دانیشتوانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵوێسته‌كانی جیهان له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیله‌وه، ته‌لئه‌بیب هاوڵاتیانی خۆی ئاگاداركرده‌وه له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌كی گیانیی.
ده‌سته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه بۆ سه‌ر غه‌زه، به‌رده‌وام دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاریدا گه‌شتكردن بۆ 80 وڵات له دانیشتوانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كانی.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌زه و كوژرانی 16 هه‌زار كه‌س، هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل فراوانتر بوون و ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ر غه‌زه‌یان كرد، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی لای ته‌لئه‌بیب دروستكردووه كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌هه‌ر كوێ بن رووبه‌ڕووی هێرشكردنه سه‌ر ببنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه گه‌شتی 80 وڵاتی لێ قه‌ده‌غه‌كردن، كه وڵاتانی زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كانی تێدایه، به ئه‌وروپاشه‌وه.