عیراقی
هاوكات له‌گه‌ڵ فشاری ئه‌مه‌ریكادا، رۆژێك بۆ دانانی جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایانكرد، كه رۆژی شه‌ممه‌ی دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، پاش ئه‌وه‌ش 14ی مانگی رابردوو له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عیراق دوورخرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاشكرایانكرد، كه رۆژی شه‌ممه‌ی دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، پاش ئه‌وه‌ش 14ی مانگی رابردوو له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی عیراق دوورخرایه‌وه.
هاوكات هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئاشكرایكرد، هه‌وڵ و فشاری ئه‌مه‌ریكیی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌لبوسی بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی له‌و كه‌یسه‌دا به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌گوێره‌ی میدیای عیراقیی، له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوودا له ماڵی نوری مالكی له به‌غدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سوننه بۆ جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی نێوانیانه‌وه، نه‌یانتوانیوه كاندیدێك له‌و ناوانه‌ی سوننه پێشكه‌شی كردووه، هه‌ڵبژێرن.