گێتی
په‌رله‌مانی دانیمارك سوتاندنی قورئان و كتێبه پیرۆزه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی دانیمارك هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی و نیگه‌رانییه‌كان له‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به سوتاندنی قورئان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی قورئان و كتێبه پیرۆزه‌كانی تری ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی كه په‌رله‌مانی دانیمارك په‌سه‌ندیكردووه، سوتاندنی قورئانی پیرۆز و كتێبه پیرۆزه‌كانی تری سه‌ر به ئایینه جیاوازه‌كان، له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا قه‌دغه‌یه.
سوتاندنی قورئان له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌دانیمارك و سوید و چه‌ند وڵاتێكی تر، وایكرد موسوڵمانان و رێكخراوه ئیسلامییه‌كان ناره‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی سوتاندنی قورئان بكه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی دانیمارك هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی راسموس بالودان، سیاسیی توندڕه‌ویی دانیماركیی و لایه‌نگری سوتاندنی قورئان، كه خۆی یه‌كێكه له‌وانه‌ی قورئانی سوتاندووه.
دانیمارك، یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌سكه‌ندنافیا هه‌ڵكه‌وتوو له باكووری ئه‌وروپا و ده‌كه‌وێته خۆرئاوای سوید و باشووری نه‌رویژه‌وه.