کوردستانی
کاتی کارکردنی عەلوەی سلێمانی گۆڕانی بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندووە نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی دەڵێت "کارەکانمان لە %50 گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بارهێنانمان کەمیکردووە".
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک عەلوەی سلێمانی بەردەوامین لە کارکردن بەپێی ئەو بەرنامە نوێیەی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆی داناوین کە دەبێت لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ کار بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "کارێکمان کردووە نەمان هێشتووە نرخەکان بەرزبێتەوە لەبازاڕدا، تەنها نرخی پیاز گران بووە، ئەویش لەبەر ئەوەیە کە لە ئێرانەوە پیاز نایەت".
عەتا محەمەد وتی "کارەکانمان لە %50 گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بارهێنانمان کەمیکردووە، چونکە پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا سەوزەومیوەمان بۆ دەروە و ناوەڕاستی شارەکانمان دەنارد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە هێنانی بەرهەمەکانمان لە ئێرانەوە کەمیکردووە و بارەکانیشمان بەهۆی کەرەنتینە و پشکنینەوە دوو رۆژ دەمێنێتەوە".
لەبارەی ئەوەی کاسبکاران تاچەند پابەندی رێنماییەکانن ناوبراو وتیشی "ناتوانین بڵێین لە %100 کاسبکاران پابەندی رێنماییەکان، بەڵام لە %50 کاسبکاران پابەندی رێنماییەکانن، هەروەها ئێمە رۆژانە بەسەر دوکانەکاندا دەگەڕێین و ئاگادارییان دەکەینەوە".