گێتی
فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری سعودی كه‌وته‌خواره‌وه و سه‌رنشینه‌كانی گیانیانله‌ده‌ستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فرۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری سعودیی له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا له بنكه‌ی سه‌ربازی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز، كه‌وته‌خواره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیانله‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه له‌كاتی مه‌شقی ئاسایی‌دا بووه له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه، به‌ڵام هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه، ئاشكرانه‌كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، فڕۆكه‌ی تێكشكاو له جۆری ئێف 15 ئه‌ی ئێس سه‌ر به هێزی ئاسمانیی سعودیه بووه و كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری زه‌هران له رۆژهه‌ڵاتی سعودیه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.