کوردستانی
ئاماری سەرپێچییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ لە سۆران راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری لە بەڕێوبەراتی هاتووچۆی سۆران رایدەگەیەنێت لەماوەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەیان زیاتر لە 400 وەسڵی جۆراوجۆر بۆ شۆفێران کراوە ئاماژەی بەوەشکرد 25 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە.
دلاوەر لەتیف، بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری لە بەڕێوبەراتی هاتووچۆی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "لەماوەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەمان قەزای سۆران و رەواندز و چۆمان و مێرگەسوور زیاتر لە 400 وەسڵی جۆراوجۆر بۆ ئەو شۆفێرانە کراوە کەوا پێشێلی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچۆیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەماوەیەدا 25 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردا گیراوە تاوەکو ئێستا، هەروەها 30 بەڵگەنامە و مۆڵەت و ساڵنامە دەستی بەسەردا گیراوە".
دلاوەر لەتیف وتی "لەنێوان ئەم سەرپێچیانەی تۆمارکراوە 60 سەرپێچی بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتە بە پێشلکردنی قەدەغەی هاتووچۆ سزا دراون".
وتیشی "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێنەوە بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها داواش لە شۆفێران دەکەین پێشێلی یاسای قەدەغەی هاتووچۆ نەکەن".