گێتی

یونسیف: غه‌زه‌ مه‌ترسیدارترین شوێنی دونیایه‌ بۆ منداڵان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یونسیف: غه‌زه‌ مه‌ترسیدارترین شوێنی دونیایه‌ بۆ منداڵان
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌دیل خزر، خانمه‌ به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمیی یونسێف له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، كه‌رتی غه‌زه‌ مه‌ترسیدارترین شوێنی دونیایه‌ بۆ منداڵان، به‌هۆی بۆردوومانی سوپای ئیسرائیله‌وه‌. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكردووه‌ته‌وه‌، منداڵانی غه‌زه‌ پێشتر یارییان ده‌كرد و ده‌چوون بۆ خوێندنگه‌، به‌ڵام ئێستا خۆڵ و خاشاك و وێرانه‌، هیچ جێگه‌ و رێگه‌یه‌كی بۆ نه‌هێشتوون و ژیانی تێدا نه‌ماوه‌. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چالاككردنی ماده‌ی 99 تایبه‌ت به‌ ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌، به‌ڵام بۆ پێنجه‌مین جار نه‌یتوانی ئاگربه‌ست له‌ غه‌زه‌ رابگه‌یه‌نێت. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، دوو مانگی تێپه‌ڕاندووه‌ و ژماره‌ی كوژراوان له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی، زیاتر له‌ 17 هه‌زار كه‌س.


Qaiwan
Qaiwan