کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکراوە کە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە.
لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکراوە کە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە.
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند "دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەك لە شاری هەولێر، دوو کەسیان دەستگیرکرد کە هەڵسابوون بە فێڵکردن لە هاوڵاتییان و فرۆشتنی غازی کێشی کەمتر لە کێشی ئاسایی خۆی فرۆشتنی بەنرخی حکومی".
ئاماژەی بەوەشداوە "دوای دەستگیرکردنیان ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگاکران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان".
س.ر