کوردستانی

کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی زیاددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی زیاددەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت نزیکەی 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕاوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پڕۆسەی چاکسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کۆتاییهات و وێستگەکە کەوتە کار و نزیکەی 300 مێگاوات کارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە، بەهۆیەوە ماوەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بووە".

ئاماژە بەوەشدەکات "پاش کوژانەوەی گشتیی کارەبا، وەزارەتی کارەبا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی پارێزگاکانەوە کۆمەڵە رێوشوێنێکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا گرتووەتەبەر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی