کوردستانی

چەند قاچاغچییەک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند قاچاغچییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

لەسنووری قەزای پێنجوێن چەند قاچاغچیيەك دەستگیر كران كە ویستویانە لە ئێرانەوە و ئاژەڵ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن.

پاسەوانی سنوور لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد "چەند قاچاغچيیەك دەيانويست 59 سەر مەڕ لە وڵاتی ئێرانەوە لە سنووری گوندی (مێشەڕۆ)ی شەپاڵەوەبە قاچاغ بەرەو پێنجوێن بهێنن، لەئەنجامدا كەوتنە بۆسەيەکی هێزەكانی پاسەوانانی سنووری فەوجی 3ی پێنجوێن و توانيان دەستگيريان بكەن".

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "ئاژەڵەکان لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (مارسيدس) دابوون و لەگەڵ شۆفێرەکەى و دەدرێنە لايەنی پەیوەنديدار بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان