کوردستانی
نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون پارەی مووچە ئامادەیە و ئاماژەی بەوەشکرد دابەزینی نرخی نەوت و ئەم بارودۆخەی ئێستا کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە دەبێت.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی بەشێک لە وەزارەتەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤیارۆسی کۆرۆناوە ناتوانێت لە ئێستادا قەرەباڵغی دروست بکات بۆ دابەشکردنی مووچەوە".
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان وتی "وەزارەتی دارایی بە ئێمەی راگەیاندووە پارەی مووچە ئامادەیە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، بەڵام پرۆسەکە بەخاوی دەڕوات لە رۆژانی داهاتووشدا مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت کە ماون".
وتیشی "دابەزینی نرخی نەوت و ئەم بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان بێگومان کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر دابەشکردنی مووچە".
جێگای ئاماژەیە، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشکراوە و لە ئێستادا دابەشکردنی مووچە زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت و بەشێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.