کوردستانی

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیار راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی تاكو 28-3-2020 درێژكردەوە.

لەراگەیەنراوێكدا بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند "دوایی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە 2020/3/17 بۆ 2020/3/24،ئەمڕۆ 2020/3/23 لە ئاگاداری نامەیەكی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـــــا 2020/3/28 درێژكردەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور و سەربازی و یارمەتی یە تەندروستییەكان و گواری‌و و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوه".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی لەچوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان