عیراقی

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابوو
مه‌ودا میدیا - 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و وه‌فدی كورد پێكهاتوو له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێكران له‌وانه‌ش بابه‌تی ئه‌منییه‌ت و دارایی و ئابووری و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وأڵی عیراق، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی كوردی و وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی عیراقدا، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق. 
Qaiwan
Qaiwan