کوردستانی

هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵدەوەشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵدەوەشێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی ھاوپەیمانی نیشتمانی لە روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە سڕکردنی سەرۆکی هاوپەیمانی و دەست لەکارکێشانەوەی بە شێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و نوێنەران بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی شوان عوسمان حمە سادق، وتەبێژی ھاوپەیمانی نیشتمانی هاتووە "دوای تەقینەوەی کێشە ناوخۆیەکانی ھاوپەیمانی و ئاشکرابوونی کتابی سڕکردنی بەرێز (ئەیوب نعمت قادر) ناسراو بە ئارام قادر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ھاوپەیمانیەوە بە کتابی ژمارە (67) لە (2020/3/19)، ھەروەھا دوای دەستلەکارکێشانەوەی زۆرینەی ھەردوو ئەنجومەنی سیاسی و نوێنەران و لەدەستدانی شەرعیەتی یاسایی و تێکچونی شیرازەی ھاوپەیمانی و بۆ راگرتنی کێشەو بەریەککەتنەکان و لەدەست دەرنەچوونی دۆخەکە، من وەک وتەبێژی فەرمی ھاوپەیمانی کە تاکە کەسی شەرعی بووم دەمتوانی بەناوی ھاوپەیمانیەوە قسەبکەم، لەرێکەوتی (2020/3/20) داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپەیمانیم ئاڕاستەی بەرێز وەزارەتی ناوخۆ کردبوو، ئێستاش چاوەڕێی رێکارە یاساییەکانم بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەداخەوە بیستومانەتەوە کە بەرێز ( ئەیوب نعمت قادر) تا ئێستا وەک سەرۆکی ھاوپەیمانی مامەڵە دەکات و ناو و لۆگۆ و ختم و راگەیاندنی ھاوپەیمانی لە خزمەتی خۆی بەکار دەھێنێت، بۆیە لێرەوە دەمەوێت بڵێم لە 2020/3/19 بەولاوە ھەر جۆرە کردەوەیەکی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکات، یان گۆڕانکاری ئیداری ناو ھەیکەلیەی رێکخستن بەناوی ھاوپەیمانیەوە بکات، قبوڵ کراو نیە و لەبەرامبەر یاسادا تووشی لێپێچینەوە دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان