گێتی
به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆری سپی مشت‌ومڕ ده‌خاته نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
جۆن كیربی، وته‌بێژی كۆشكی سپی نیگه‌رانیی ئیداره‌ی واشنتۆنی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و زانیارییانه‌ی باس له به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆری سپی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ناوچه‌كانی شه‌ڕ.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جۆن كیربی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، زانیارییه‌كان نیگه‌رانیی كردوون و چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا به‌و چه‌كه‌ی داوه به ئیسرائیل، ئه‌و چه‌كه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی رێگه‌پێدراوی سه‌ربازییدا به‌كاربهێنرێت به‌مه‌به‌ستی رۆشنكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی مه‌به‌ست.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل له وه‌ڵامی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆری سپی له‌چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا مامه‌ڵه ده‌كات.
له جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل‌دا، چه‌ندین جۆری چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كار هاتوون به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له‌ناویاندا باس له چه‌كی "فسفۆری سپی" ده‌كرێت كه چه‌كێكی سووتێنه‌ره و له چه‌ند حاڵه‌تێكدا ئه‌و چه‌كه له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه.