کوردستانی

بڕیار ره‌شید: به‌غدا كات ده‌كوژێت و پاره‌ نانێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار ره‌شید: به‌غدا كات ده‌كوژێت و پاره‌ نانێرێت
مه‌ودا میدیا - 

یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ چالاكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌ په‌رله‌مانی عیراق دیاریكرا، رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌ ناردنی پاره‌، به‌غدا كات ده‌كوژێت. 

بڕیار ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كوردی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی" به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ناردنی سێ مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، كات ده‌كوژێت و نایه‌وێت مووچه‌ی سێ مانگ بنێرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ به‌غدا، ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كار بۆ وه‌رگرتنی سێ مووچه‌ی تر له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن. 

بڕیار ره‌شید، بەگوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی کوردستان بۆ هەموان كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌، یەکەم یه‌كێكه‌ له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌ په‌رله‌مانی عیراق، كه‌ چالاكانه‌ كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان