گێتی
شه‌ڕ به‌رده‌وامه .. نوێترین ئاماری كوژراوان له غه‌ززه بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل كه له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه به‌رده‌وامیی هه‌یه و كه زیاتر له دوو مانگه، تا دێت شه‌ڕه‌كه فراوانتر و قورس‌تر ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه، داگیركردنی غه‌ززه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی، پێویسته.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عه‌ره‌بیی، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر غه‌ززه، تا ئێستا 18 هه‌زار و 400 كه‌س كوژراون و 50 هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون، جگه له وێرانبوونی شاره‌كه كه هه‌ندێك له شاره‌زایان به 100 ملیۆن دۆلار ده‌یخه‌مڵێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌هۆی چڕبوونی بۆردوومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل و نه‌مانی ناوچه‌ی ئارام، دانیشتوانی شاری غه‌ززه به كۆمه‌ڵ كۆچ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندرووستییان نییه و له دۆخێكی خراپیی مرۆییدان.
هاوكات میدیای ئه‌مه‌ریكیی له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكرده‌وه، كه ئیداره‌ی واشنتۆن هانی ئیسرائیل نادات شاری غه‌ززه داگیربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستی ده‌زانێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی داگیربكرێت.