کوردستانی
ئەم پارێزگایە رێكاری بەپەلەی گرتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆبوونەوەیەكدا رێكاری نوێ و توندی گرتەبەر بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆناو داوا دەكات هاوڵاتیان پێوەی پابەندبن.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە "ئیجرائاتی یاسایی توند لەگەڵ شۆفێرانی سەرپێچیکار دەکرێت لە كاتی هاتووچۆكردنیاندا، هەروەها هاتوچۆی کاتژمێر 12 ی شەو بۆ6ی بەیانی جگە ئەوانەی رێگەپێدراون هەڵوەشاوەتەوە".
باس لەوەشكراوە " راسپاردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و لیژنەی نوێی رێگەپێدان کە لە قائمقام و چەند ئەفسەرێکی لایەنە پەیوەندیدارەكان پێکدێت بە هەماهەنگی میکانیزمی گونجاو و دوور لە قەرەباڵغی بۆ خاوەن باخ و کێڵگەکان، دابنرێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان".
هەروەها "سەرجەم مارکێتەکان و نانەوا خانە و سەمون خانە و شوێنە رێپێدراوەکان جگە دەرمانخانە ئێشگرەکان لە کاتژمێر 11ی شەو بۆ6ی بەیانی دادەخرێن، بەنزینخانەکان پەیوەست بن بە رێنماییەكان کە بۆیان دەستنیشان کراوە لەلایەن لیژنەکان بەپێچەوانەوە داخستن و غەرامەش دەکرێن، لەگەڵ چەند بڕیارێک سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێکاری زیاتر بۆ پابەندکردنی سەپێچیکاران و ئیجرائاتی یاسایی بۆ نەهێشتنیان".