گێتی

ئیسرائیل: ده‌توانین دوای شه‌ڕ غه‌ززه‌ بكه‌ینه‌ به‌هه‌شت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل: ده‌توانین دوای شه‌ڕ غه‌ززه‌ بكه‌ینه‌ به‌هه‌شت
مه‌ودا میدیا - 

وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ به‌رده‌وامه‌، رایگه‌یاند، ده‌توانن غه‌ززه‌ له‌ دوای شه‌ڕ وه‌ك به‌هه‌شت لێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌رجێك چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بنبڕبكه‌ن. 

ئۆفیر جه‌ندیلمان روونیكرده‌وه‌، سه‌ره‌تای شه‌ڕ حه‌ماس ده‌ستپێكرد و ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه‌، شاری غه‌ززه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌و چاره‌نووسه‌ نه‌ده‌بووه‌وه‌ كه‌ ئێستا تێیكه‌وتووه‌، هۆشدارییدا به‌ به‌یروت، ئه‌گه‌ر حزبوڵڵا بڕیاری شه‌ڕ بدات، ئه‌وا چاره‌نووسی به‌یروتیش وه‌ك غه‌ززه‌ ده‌بێت. 

‌ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، تادێت ئیدانه‌كردنی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و جیهان زیاتر ده‌بێت و تا ئێستا زیاتر له‌ 18 هه‌زار كه‌س له‌ لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان