گێتی

غه‌ززه‌.. خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو گه‌ڵای دره‌خت و مریشكی نه‌شیاو ده‌خۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌ززه‌.. خه‌ڵكی گه‌مارۆدراو گه‌ڵای دره‌خت و مریشكی نه‌شیاو ده‌خۆن
مه‌ودا میدیا - 

شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و تادێت دۆخی دانیشتوانی غه‌ززه‌ له‌رووی ئابووریی و ژیانه‌وه‌ خراپتر ده‌بێت، به‌جۆرێك په‌نا بۆ خواردنی هه‌ندێك بابه‌تی نه‌شیاو ده‌به‌ن.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌و ناوچانه‌ی شاری غه‌ززه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌ گه‌مارۆدراون، دانیشتوان ناچارن گه‌ڵای دار یان ئه‌و مریشكانه‌ بخۆن كه‌ پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌ و نازانن شیاوه‌ بۆ خواردن یان نا. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ زستان ته‌نگی به‌ خه‌ڵكی ناو شاری غه‌ززه‌ هه‌ڵچنیوه‌ و ئاژانسی هه‌واڵی شینخوای رووسیی بڵاویكرده‌وه‌، زستان دۆخێكی ناله‌باری بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ دروستكردووه‌ و ئاو له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو خێمه‌ی ئاواره‌كانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 19 كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون و هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان