گێتی
حه‌ماس: به‌بێ ئێمه هیچ پلانێك بۆ داهاتووی غه‌ززه سه‌رناگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ چوارشممه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی حكومه‌تی ته‌لئه‌بیبی دایه‌وه سه‌باره‌ت به داهاتووی غه‌ززه.
ئیسماعیل هه‌نیه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، هه‌ر جۆره پلان و رێكخستن و ئاماده‌كارییه‌ك بۆ داهاتووی غه‌ززه، به‌بێ به‌شداریی حه‌ماس، له وه‌همێك زیاتر نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بونیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، تا كۆتاییهێنان به حه‌ماس و چوونه ناو غه‌ززه، شه‌ڕ راناگرن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان جارێكی تر داوایكردهوه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت و شه‌ڕ كۆتایی پێبهێنرێت.
ماوه‌ی دوو مانگه شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وامیی هه‌یه و تا ئێستا زیاتر له 18 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی كوژراون.