گێتی

غه‌ززه‌.. دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی شارێك كه‌ له‌به‌رده‌م وێرانبووندایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


غه‌ززه‌.. دوا زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی شارێك كه‌ له‌به‌رده‌م وێرانبووندایه‌
مه‌ودا میدیا -

دوو مانگ زیاتر به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیلدا تێپه‌ڕیوه‌ و له‌لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینیی نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌س كوژراون و له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ ره‌سمییه‌كان، برسێتیی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانیشتوانی شاره‌كه‌ ده‌كات و له‌نوێترین رووداویشدا، ئینته‌رنێت له‌و شاره‌دا پچڕێنرا، ئه‌وه‌ش شه‌شه‌مین جاره‌ له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ئینته‌رنێت نامێنێت.

مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینیی ئاشكرایكرد، به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ ژووره‌كانی چالاكییه‌كانی غه‌ززه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی فه‌ڵه‌ستینیش رایگه‌یاند، توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو برینداره‌كانی نییه‌ و ده‌رمانی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی شه‌ڕدا رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌ شاری غه‌ززه‌ چه‌ند مانگێكی تر ده‌خایه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ئه‌مه‌ریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، پێشتر ئیسرائیل رایگه‌یاند، تا كۆتاییهێنان به‌ حه‌ماس شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ هاوكاریی ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستین هۆشدارییدا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی برسێتیی له‌ شاری غه‌ززه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانیشتوانی غه‌ززه‌ نائومێدبوون و په‌لاماریی بارهه‌ڵگره‌كانی هاوكاریی ده‌ده‌ن و دۆزه‌خێك له‌ناو شاره‌كه‌ دروستبووه‌ و به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌ماوه‌، كڵێساكانی ناو فه‌ڵه‌ستینیش رایانگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕه‌وه‌، هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیی و مه‌یدانیی، سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 500 جار بۆردوومانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كردووه‌، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ برینداربوونی چه‌ند ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكی ئیسرائیل كردووه‌.

له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵوێسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ریچارد باریت، په‌رله‌مانتاری ئێرله‌ندی رایگه‌یاند،  ئه‌وه‌ی له‌شاری غه‌ززه‌ رووده‌دات، شه‌ڕ نییه‌ به‌ڵكو له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ ئیسرائیل هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ دژی دانیشتوانی غه‌ززه‌، هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵوێسته‌ جیهانییه‌كان، كوری بوش، خانمه‌ په‌رله‌مانتاری ئه‌مه‌ریكیی داوای له‌ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد، پشتیوانیی تاوانباری شه‌ڕی غه‌ززه‌ نه‌كات و هه‌وڵبدات شه‌ڕ رابگرێت.

هاوكات ناوه‌ندی فاروس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌رده‌وامیی شه‌ڕ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووری ئیسرائیل و جیهانیش ده‌بێت.

رێكخراوی یونیسێف رایگه‌یاند، تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی شاری غه‌ززه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵبدرێت كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنرێت، له‌كاتێكدا شه‌ڕ ماوه‌ی دوو مانگ و یه‌ك هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.










Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان