گێتی
ترسی ئه‌ردۆغان له شه‌ڕی غه‌ززه و هۆشدارییدان به ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆمار توركیا، له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، مه‌ترسیی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامیی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه به‌و جۆره ئێستا، ده‌ربڕیوه.

سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكرده‌وه، ئەردۆغان لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنيیەدا بە بایدنی راگەیاندووه کە پێویستە بە كۆمه‌ڵكوژیی غه‌ززه رابگیرێت و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ئیسرائیل نه‌كات، تا بتوانرێت به‌ئاسانی ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا له به‌شێكی تری قسه‌كانی له‌گه‌ڵ بایدن، هۆشدارییداوه كه به‌رده‌وامی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ده‌رئه‌نجامی هه‌رێمی و جیهانیی ده‌بێت.